٣١ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:١٣
حزبۆڵڵای لوبنان وگروپە بەحرینیەکان پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی عێراقیان شەرمەزار کرد

حزبۆڵڵای لوبنان لە بەیان نامەیەکدا بە شەرمەزار کردنی پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی عێراق پیداگرت: پەلاماری ئەمریکا دەسدرێژی بۆسەر سەروەری ویەکپارچەیی عێراق ونەتەوەکەی بە تایبەت هێزەکانی حەشدی شەعبیە کە پێشینەی درێژخایەنیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم هەیە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حزبۆڵڵای لوبنان ئەمڕۆ دوشەممە لەم بەیان نامەیەدا وتی: ئەمریکا لە سەروبەندی زەبردان لە ئەندام گەلێکە کە توانانیی بەربەرەکانی لەگەڵ داعشیان لە عێراق هەیە .

حزبۆڵڵا پیداگرت : ئەمریکا لە ڕواڵەتی بەبێ دەمامکی خۆی وەکوو دوژمنی عێراق پەردەی لادا وکەسانێک کە ئەم کارە گەمژانەیان ئەنجام داوە، بە زوویی شایەتی شوێنهات وئاکامەکەی دەبن.

شاندی زانایانی بەیروتیش لە بەیان نامەیەکدا بە شەرمەزار کردنی پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند : ئەمریکا لە دووی لاوازکردنی مێحوەری خۆڕاگریە وئەم پەلامارە لە چوارچێوەی بەدی هاتنی بەرژوەندی هاوبەشی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجام بووە.

لێژنەی زانایانی بیروت هەروەها لە خەڵکی عێراق داوای کرد لە هێزەکانی بەسیجی جەماوەری پشتیوانی بکەن ، چونکە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە شکست دانی پڕۆژەی ئەمریکا وداعش، فیداکاری ولە خۆبردوویی زۆریان بوبەرەڤانی لە دەسەڵاتدارەتی وسەروەری عێراق وخەڵکی ئەم وڵاتە یان ئەنجام دا.

هەروەها گروپە بەحرینیەکان لە بەیان نامەیەکدا پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر بنکە وبارەگای هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقیان شەرمەزار کرد وئەوەیان بە بنپێکەری ئاشکرای سەروەری ودەسەڵاتدارەتی ئەم وڵاتە زانی.

شێخ " عەبدوڵڵا ئەلساڵح لە ئەندامانی پایەبەرزی کۆمەڵی وێفاقی ئیسلامی بەحرەین ئەمڕۆ دوشەممە وتی: پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی عێراق، دەسدرێژی بۆسەر خەڵک وهێزە نیشتمانی جەماوەیەکانی ئەم وڵاتەیەو کرێت بوونی ئەمریکیەکان ، زاڵیەتی خوازیان ونیەتی شومی ئەوان لە دژی عێراق وخەڵکی ئەم وڵاتە پیشان ئەدات.

هاوپەیمانی گەنجانی ١٤ی فڤۆریەی بەحرەینیش لە بەیان نامەیەکدا پیداگرت: پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر بنکە وبارەگای هێزە کانی حەشدی شەعبی عێراق ، زەبر لە دژی سەروەری ،دەسەڵاتدارەتی ، سەربەخۆیی وشەرافەتی عێراقە.

فڕۆکە بێ فڕۆکە وانە ئەمریکیەکان دوینی شەو بنکە وبارەگای تیپەکانی ٤٥و٤٦ی حەشدی شەعبیان لە شاری قائیم لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا دایە بەر پەلامار ، لەم پەلامارە لانی کەم ٢٥کەس لە ئەندامانی حەشدی شەعبی شەهید و٥١کەسی تریش بریندار بوون.

..........
340